ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم، دامه‌زراندن بۆ كارمه‌ندانی‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ بڕیاره‌ 30ی‌ 9ی‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت ده‌ستپێده‌كات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئابی ، 2018، ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: پرۆسەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تەنها ئەو کەسانە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن کە فۆرمەکەیان هی هەرێمی کوردستانە.

ئیسماعیل خورماڵی وتیشی، دوای بەراوردکردنی زانیارییەکان، لە پرۆسەیەکی شەفافدا ناوەکان لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ڕادەگەیەندرێت.

بڕیارده‌ری كۆمسیۆن دەشڵێت، "ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ چاودێر ده‌توانن ناوی خۆیان له‌ماڵپه‌ڕی كۆمسیۆن تۆماربكه‌ن و داواكاری‌ دامه‌زراندن پێشكه‌شبكه‌ن".

ئ.ح