ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەكی فەرمی پڕۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی كوردستان لەماوەی یاسایی خۆیدا كۆتایی پێهێنا.
لەسەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان کاتژمێر 8 سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 30ی ئەیلولی 2018 دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە تاوەكو نوێنەری خۆیان بۆ چوارساڵی داهاتوو لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە دەكردەوە كە لە كاتژمێر (6)كۆتایی پێدێت و داوایی لە دەنگداران دەكرد كە بچن بۆ دەنگدان و بە هیچ شێوەیەك وادەی دەنگدان درێژناكرێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم رایگەیاندووە، لە ئێستادا کاتژمێر ٦ی ئێوارەیە و ماوەی دەنگدانی گشتیی کۆتایی هاتووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارەکانی کۆمسیۆن لە کاتژمێر ٦دا بنکەکانی دەنگدان دادەخرێن و کۆتایی بە پرۆسەى دەنگدان هاتووە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم راشیگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک کاتى دەنگدان درێژناکرێتەوە و پێویستە سەرجەم کارمەندان پابەندبن بە بڕیاری داخستنى بنکەکانەوە و بە پێچەوانەوە سزای ئەو کارمەندانە دەدرێت و دەنگی بنکەکەش پوچەڵدەکرێتەوە.

چاوەروان دەكرێت لەچەند كاتژمێری داهاتوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم رێژەی بەشداری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگەیەنێت.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایگەیاندبوو، لە هه‌ڵبژاردنی 30/9ی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ ده‌نگدانی گشتی 2ملیۆن و 914هه‌زار و998که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌،که‌ دابه‌شی سه‌ر هه‌رچوار پارێزگاکانی هه‌رێم بوون.
هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌نگدانی گشتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، کۆی گشتی بنکه‌کان هه‌زار و 260بنکه‌ ده‌کرێنه‌وه‌ و دابه‌شی سه‌ر هه‌رچوار پارێزگاکه‌ ده‌بن به‌م شێوه‌یه:‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر 499بنکه‌ و له‌ پارێزگای سلێمانی 476بنکه‌ و له‌ پارێزگای ده‌هۆک 257 بنکه‌ له ‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ‌28 بکه‌، به‌ڕوی ده‌نگده‌رانی گشتی کرونه‌ته‌وه‌.