ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەشێک لەشارو شارۆچکەکان بۆدەربڕینی شادی تەقەیەکی زۆر دەکرێت و بەو هۆیەوە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار چوار هاوڵاتی برینداربوون.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: داوا لەهاوڵاتیانی سنووری گەرمیان دەکەین تەقەی خۆشی ڕاگرن بۆئەوەی هیچ لایەک زیانی بەرنەکەوێت.

پۆلیسی گەرمیان وتیشی: ئەو چوار هاوڵاتییەی كە برینداربوونە، لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆدەکرێ و باری تەندروستیان جێگیرە.