ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێكای كوردستان هەولێر

 

هۆگر چەتۆ سەرۆکی تۆری شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان راپۆرتی سەرتایی چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خستەروو و رایگەیاند، ئەمە راپۆرتی سەرەتایی دەبێت و دوای ئەوەی ئەنجامەکان پەسەند دەکرێت لەسەر کۆی پرۆسەکە راپۆرتی کۆتاییان دەبێت، چونکە تۆڕەکەیان بەهاوکاری چەند رێکخراوێک بەچوار شێوازی جیاواز چاودێری هەڵبژاردنیان کردوە.

وتیشی، لەرێگەی ٢١ رێکخراوی ناحکومی و ناوخۆیی ٦٢٣ چاودێر لەهەر چوار پارێزگاکە چاودێری پرۆسەکەیان کردوە جگە لەوەش ٦١ تیمی گەرۆک چاودێری پرۆسەکەیان کردوە، ٣٢ چاودێری بیانیشیان لەگەڵ بوە، لەهەمان کاتدا لەگەڵ گروپی گەنجامی ئاشتی بۆ یەکەمجار سودیان لە دەنگدەری چاودێر وەرگرتوە ولەرێگەی ٥٧٥ کەس هەڵسەنگاندنیان کردوە بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی.

 

ئەوەشی خستەروو، پرۆسەی هەڵبژاردن لایەنی ئەرێنیەکانی بریتی بون لە لەپرۆسەکە بەشێوەیەکی باش لەکەشێکی ئارام بوە بەهۆی ئەوەی ناکۆکی سیاسی زۆر هەبوە ئەو رووداوانەشی رویانداوە رووداوی گەورە نەبوون، کردنەوەی زۆربەی بنکە و وێستگەکان لەکاتی خۆی، ئامادەکردنی کەل و پەلی پێویست بۆ زۆری بنکەکان ، هەبوونی ژمارەیکی زۆر لەبریکاری لایەنە سیاسیەکان و نوێنەری رێکخراوەکانی بیانی و ناوخۆیی ، هەروەها بەدەنگەوەهاتنی کۆمسیۆن بۆداواوا و پێشنیار رێکخراوەکان و لایەنەکانی خاوەن بەرژوەندی لەپرۆسەی هەڵبژاردن.

سەبارەت بەخاڵە نەرێنیەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنیش سەرۆکی تۆڕی شەمس وتی، یەکتا نەبونی جێبەجێ نەکردنی رێسا رێکارەکان لەلایەن هەندێک لەکارمەندانی کۆمسیۆن بەشێوەیی هاواتا بەهۆی نزمی ئاستی شارەزای هەندێکیان و نەبونی راهێنانی پێویست و بێ لایەن نەبونی هەندێکیان، شکاندنی نهێنی دەنگدان لەرێگای دەنگدانی ئاتشکرا و بەکۆمەڵ و وێنەگرتنی پسولەی دەنگدان، دروست کردنی فشار لەلایەن بەشێک لەبریکارانی لایەنە سیاسەکان و کارمەندانی ئاسایش و موختار بۆ سەر کارمەندانی کۆمسیۆن لەرێگای دەنگدانی دوبارە و رێگەدان بەدەنگدان بەدیکۆمێنتی ساختەو پرکردنەوەی سندوقەکان.

وتیشی، بەشێکی تر لەخاڵە نەرێینەکانی ئەم ئەم هەڵبژاردنە بێ بەش بوونی چەندین دەنگدەر لەدەنگدان بەهۆی گۆڕینی بنکەی پێشوی دەنگدان و دورخستنەوەی بەشێک لەچاودێران و لایەنە سیاسیەکان بەتایبەت لەقۆناغی هەژمارکردن و دەنگدان و رێگا نەدانی وێنەگرتنی فۆرمی ژمارە ٥٣، بەردەوام بوونی هەڵمەتی پروپاگەندە لەناوەوە و دەرەوەی بنکەکان.