ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی، پیرۆزبای دەسپێكردنی خوێندنى ساڵی(2018-2019) دەكات.

بەبۆنەی دەست پێ کردنەوەی ساڵی نوێێ خوێندن وکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەرووی مامۆستایان وقوتابیان وخویندکارە ئازیزەکان، پیرۆزبای گەرم ئاراستەی تاک بەتاکی مامۆستا ئازیزەکان وقوتابی وخوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەم، ئومیدەوارم ئەم سالی خویندن بەتەندروستیەکی باش وسەرکەوتوانە ببڕن و وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی ھەریمی کوردستان بەکۆتای ھێنان بە پاشکەوتی ئیجباری دلێ مامۆستا خۆشەویستەکان خۆش بکات. بۆئەوەی پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن بیتەوە سەررێگا راستە قینەکەی خۆی چیترقوتابیان وخوێندکاران نەبنە قوربانی ئەم دۆخە ناتەندروستەی کە چەند ساڵێکە رووبەرووی پرۆسەی پەروەردە بۆتەوە وەئومید وارین وەزارەتی پەروەردە ھەرلە ئیستاوە کارلەسەردابین کردنی پیداویستیەکانی قوتابیان ودابین کردنی سوتەمەنی بکات بۆقوتابخانەکان، بۆئەوەی لەئایندەدا گرفت دروست نەکات ئەوەی جێگای داخیشە چەندین ساڵە نەتوانراوە کیشەی کەمی بینای قوتابخانەکان چارەسەربکرێت. بەھەمان شێوەی ساڵانی تر خویندنگاکان سێ دەوامی دوو دەوامین وەک ھەمیشە قوتابیان زەرمەندی یەکەمن بۆیە ھیچ بیانوێک نابینین کەچیترحکومەتی ھەریمی کوردستان کاربۆدروست کردنی بینای تازەنەکات. ئەو لاسەنگیە راست نه کاتەوە کە پرۆسەی پەروەردەوفێرکردنی تیدا بەرێوەدەچیت، چونکە ھەموومان لەوە تیدەگەین ھەرگیزلەژینگەیەکی ناتەندروست دا ناتوانین فێرخوازێکی تەندروست بەرھەم بینین. لەکۆتایدا دووبارە پیرۆزبێت ساڵی خوێندن لەتەواوی مامۆستا ئازیزەکان وقوتابی وخوێندکارە خۆشەویستەکان کوردستان بەگشتی.

لەگەڵ رێزدا

کاسترۆمعروف احمد

سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی

2018/10/2