ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، كۆڵبەرێكی كورد، خەڵكی ئورمیە بە دەستڕێژی گوللـە كوژراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە كۆڵبەرێكی خەڵكی ئورمیە بە ناوی (ئەكرەم خەلیلی)، بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، (ئەكرەم خەلیلی) تەمەن 27 ساڵ خەڵكی گوندی كوران-ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست بووە، كە لە ناوچە سنوورییەكانی ئورمیە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وتیشی، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 29 كۆڵبەری كورد كوژراون و بریندار بوون.