ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن دیارینه‌كراوه‌ و له‌ ئێستادا خه‌ریكی وردبینین.

ئەمڕر چوارشەممە، 3-10-2018 هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، تا ئێستا ٤٢٥ سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆمارکراوە.داواشی لە خەڵک و لایەنەکان کرد پەلەیان لێنەکەن لە لێکۆڵینەوە لەو سکالایانە بۆ ئەوەی وردبینی لە کارەکانیاندا هەبێت.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لێژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لیکۆلینەوە لەسەر خروقات و پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن و ئەو هێرشانەی کراوەتە سەر کارمەندەکانی کۆمسیۆن لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان.

هەندرێن محەمەد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موو ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌ له‌ وێستگه‌كانی ده‌نگدان و له‌ ئێستاشدا وردبینی بۆ ئه‌و فۆڕمانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ بنكه‌ و وێستگه‌كانه‌وه‌ هاتووه‌.