ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریاره‌ رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری ده‌ست به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزی بکات و یەکەم وەزارەت پێشمەرگە وەریدەگرێت،

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی رایگەیاند: رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ ٧ی تشرینی یەکەم، ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش، كه‌موچه‌ وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەبێت. 

هاوکات جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیاکانی راگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە لیستی موچە خۆرەکانیان ناردووە بۆ گەنجینەکان و چاوەڕێ دەکەن ئاگاداریان بکەن بۆئەوەی گەنجینەکان بڕۆن پارەکە وەربگرن و دابەشی بکەن".