ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، ژمارەی ئەو سندوقانەی قردێلەی سوریان لێدراوە ٢٢٥ سندوقن و "بەڕای من کاریگەری باشی دەبێت لەسەر گۆڕینی ئەنجامی بەشێك لە قەوارە و کاندیدەکان."

وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشی، پاشان بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران بڵاودەكرێتەوە و ئەگەر تانە لە بڕیاری ئەنجومەن درا لەلایەن قەوارەکان دەبێت لەماوەی سێ رۆژدا بێت، دواتریش دادگای پێداچوونەوە دەبێت لەماوەی حەوت رۆژدا بڕیاری کۆتایی بدات لەبارەی تانەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیاری دادگا کۆتا و بنبڕە بۆ کۆمسیۆن و قەوارەکان، دوای بڕیارەکە کاندیدەکان دەبن بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم.