ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، کاتژمێر بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادی قەزای کۆیە پیاوێک خۆی و خێزانەکەی دەکوژێت.

شۆڕش كاكە فەتحوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2018، لە گەڕەكی ئازادی كۆیە پیاوێكی تەمەن 46 ساڵ بە دەمانچە ژنە تەمەن 40 ساڵەكەی دەكوژێ‌ ‌و دواتر خۆیشی دەكوژێت. 

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە وتیشی: پیاوەکە ناوی (ت.ر) لەدایکبووی (١٩٧٢)ەو، ژنەکەش (ش.ف) لەدایکبووی (١٩٧٨)ە.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.