ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن شارەوانی مەهاباد و کۆمپانیایەکی شاری سنە 136 کرێکاری لە سەر کارەکانیان دووخراونەتەوە.

رێكخراوهی هەنگاو ‌‌ راشیگەیاندوە‌: ئەو 100 کرێکارەی لەلایەن شارەوانی مەهاباد لەسەر کارەکانیان دەرکراون کە ماوەی شەش مانگە مووچە و حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای "مریشكی دایکی واڕۆک" لە سنە 36 کەسی لە کرێکارەکانی خۆی لەسەر کار دوور خستووەتەوە بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست.