کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێم، لە هەمانكاتدا ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی یەکەم لە هەندێک ناوچەی هەرێم هەور دەبێت، سبەی دوو شەممەش هەورەکان لە ناوچە سنوریەکانی سەر بەپارێزگای هەولێر چڕدەبنەوەو باران دەبارێت، ئەوەش دەبێتە یەكەم بارانی پایزە كە هەموو پێشبینیەكان ئەوە روون دەكەنەوە كە ئەم ساڵی عیراق و هەرێم ساڵێكی تەڕو باراناوی دەبێت.