رێگای كوردستان
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، واژووی لەسەر دەستبەکاربوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە کردووە ، ئەمڕۆ بە فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد.
ئازاد تۆفیق یەکەم پارێزگاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی 10ی 2018، بە فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "نابێت ئەو هەموو قوربانییە لەبەرچاو نەگیرێت کە هەڵەبجە پێشکەشی حکومەتی کردووە".
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه له وتهیەكدا ئەوەشی وت: هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌رین هه‌ر ئه‌و مێژوهشه كه هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌ته پارێزگا، بۆیه هیچ ئازایه‌تی نییه كه حكومه‌تی هه‌رێم یاخود حكومه‌تی عێراق خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكه‌ن، بۆیه ئه‌ركی ئێمه قورس‌تر ده‌بێت له‌وه‌ی كه بتوانین باشترین خزمه‌ت به‌م سنوره بكه‌ین.