ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەبو كاروان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی ئازادی (حزبی شیوعی كوردستان) هەڵوێستی خۆی لەسەر وەرگردتی 48 میلۆن دینارەكەی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەكەی ئەبو كاروان:

بۆ: رای گشتی

رێزو سڵاو

بەهەمووان ڕادەگەینم، کە بریارم داوە ئەو بڕە پارەیەی کە ٤٨ملیون دیناره و بەپێی یاسا بەھەموو پەرلەمانتارانی خولی چوارەم دەدرێت و پێشترێش بە ئەندامانی خولەکانی ترو وەزیرو و پلە باڵاکان دراوە، وەرم نە گرتووە و وەری ناگرم . ئەوەش لە روانگەی ھە ستکردنمە بە خراپی دۆخی ئابوری بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان کە من لەماوەی ڕابردوودا نوینەرایەتیم کردوون .

لە گەل ڕێزدا

ئەبو كاروان/ پە رلەمانتاری خولی پێشوو فراكسیۆنی ئازادی

2018/11/5