ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە كاتێكدا زەبرو زەنگ و تووندو تیژییەكانی توركیا دژ بە گەلی كوردو ئازادییە گشتی‌و فەردییەكان لە هەڵكشاندایەو، هەزاران رۆڵەی ئازادیخوازی كوردو نەتەوەكانی تری خستۆتە كونجی زیندان، ئا لەو كاتەدا حكومەتی ئەمریكا سێ‌ لە تێكۆشەرە دیارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی خستۆتە نێو بازنەی ئامانجەكانی و، ملیۆنان دۆلاری تەرخان كردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەوان. بەناوی لیستی ئازادی ئەو بڕیارەی ئەمریكا مەحكوم دەكەین و داوا لە هەموو ئازادیخوازانی دنیا دەكەین لەبەرامبەر ئەو ناهەقییە مێژووییە بێنە دەنگ..

د. محێدین حەسەن یوسف

سەرۆكی لیستی ئازادی

لە پەرلەمانی كوردستان

7/11/2018