ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زاهیر ئیبراهیم-سۆران 

ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە، لەناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران بە هۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەلایەتی هاووڵاتیەكی تەمەن 35 ساڵان لەلایەن دووكەسەوە درایە بەردەست ڕێژی گوللە و گیانی لە دەستدا.پۆلیسی سۆرانیش ڕایدەگەینێت رێكاری پێویست بۆ دوو دووتۆمەتباری كوشتنی ئەو هاووڵاتیە گیراوەتەبەر.

لەسەر ئەو ڕووداوە راید سەعدون نەبی وتە بێژی پۆلیسی سۆران بە رێگای كوردستانی ڕاگەیاند" درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی خەلیفان هاووڵاتیەكی تەمەن 25 ساڵان و پیشەی كاسب و دانیشتووی گوندی كەلەكین لەلایەن دووكەسەوە كوژرا و تا ئێستاش تۆمەتبارەكان دەستگیر نەكراون" .

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕاشیگەیاند"كوژرانی ئەو هاووڵاتیە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەلایەتیەوە بووە.هەروەها وتیشی" ڕێكای پێویست بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان گیراوەتە بەر و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە".