ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد-كەلار

بۆ بایەخدانی زیاتر بە چالاكی هونەری لەقوتابخانەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بەشسێك لەداهاتی فرۆشگاكان بۆ چالاكیە هونەریەكان تەرخان دەكرێ.

عەدالەت لەتیف، بەرێوەبەری پەروەردەی كەلار، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" بۆ بایەخدان بەچالاكیە هونەریەكان لەقوتابخانەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، بڕیارمانداوە بەشێك لە داهاتی فرۆشگای قوتابخانەكان،هێندەی پێویست بكات بۆ چالاكیە هونەریەكان لەنێوەندی قوتابخانەكان تەرخان بكرێ.

گووتیشی"، ئەو هەنگاوەش بۆ بایەخدانە بە چالاكیەهونەریەكان، چونكە زۆر جار گلەیی ئەوەدەكرا، ئاوڕی پێویست لە وانەی هونەر و مامۆستایانی هونەر نادرێتەوە.

بەرێوەبەری پەروەردەی كەلار باسی لەوەكرد" ،لەخشتەی وانەكانیش وەك وانەیەكی سەرەكی و جیاواز لە پێشتر كە لەدوا وانەدا دادەنرا ،لەمساڵدا لەناوڕاستی وانەكان و لەخشتەی وانەكاندا وانەی هونەر بایەخی پێدراوە.