ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب  

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 10ی كانوونی دووەمی 2019، لەقەزای کفری، سەر بە ئیدارەی گەرمیان، هاوڵاتیەک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا. 

عەلی جەمال قەدوری، تەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕێگای کوردستان وتی: هاوڵاتیەک بەناوی( موراد سابر حسن ) لەدایکبوی 1991 ٫ ئەمڕۆ لەسەربانی ماڵی خۆیان لە قەزای کفری، تەزوی کارەبا لێیداوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال، وتیشی : لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.