ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

لە ناحیەی چوارقوڕنە، لەسەر داوای نوێنەركەی حزبی شیوعی، قژی كرێكارانى ژینگە پارێزى سەر بە كۆمپانیای گاریكس بەبێ بەرامبەر چاك دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 10ی كانوونی دووەمی 2019، كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان، بە ماڵپەڕی (رێگای كوردستان)ی راگەیاند: دوای ئەوەی لەگەڵ چەند سەرتاشخانەیەك قسەمكرد لەسەر ئەوەی لەمەودوا هەر كرێكارێكی ژینگە پارێز سەر بە كۆمپانیای گاریكس هاتەلاتان بە بێ بەرامبەر قژیان چاك بكەن. 

ئەوئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: خۆش بەختانە پێنج سەرتاشخان ئامادەیی ئەوەیان دەربڕی كە هەر كرێكاری كۆمپانیای گاریكس بێتەلایان ئەوە بەبێ بەرامبەر قژیان چادەكین.

كاسترۆ مەعروف، زیاتر وتی: ئەم سەرتاشخانانە لەچوارقورنەیە لەناو بازاڕە، دەتوانن سەردانی بكەن كە بریتیە لە (سەرتاشخانەی شاسوار، سەرتاشخانەی ماریانۆ، سەرتاشخانەی ئیڤل، سەرتاشخانەی وەستا رێکەوت، سەرتاشخانەی وەستا ڕیباز). 

لەماوەی رابردوو كرێكارانی كۆمپانیای گاریكس چەند كێشەكیان هەبوو، بەڵام بەهەوڵی كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان، كێشەكانیان چارەسەر كرا.

Image may contain: 5 people, people standing and indoor

Image may contain: night

Image may contain: 3 people

Image may contain: 8 people

Image may contain: indoor