ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو ژماره‌ی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان 60 هه‌زار بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پڕۆژه‌كان و سنوورداكردنی هێنانی كرێكاری بیانی بۆ 20 هه‌زار كرێكار كه‌مبۆته‌وه‌.

ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ریده‌خه‌ن، له‌ 75% كرێكاره‌ بیانییه‌كان له‌ ره‌گه‌زی نێرن و هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ( هیندستان، فلیپین، به‌نگلادیش، ئه‌نده‌نوسیا و غانا) زۆرترین رێژه‌ی كرێكاریان له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و له‌ 30% كرێكاره‌كانیش له‌ ماڵان كارده‌كه‌ن و له‌ 20%یشیان گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی هاتووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كار زیاتر له‌ 100 كۆمپانیای بواری هێنانی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌ڵام له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆریان داخراوان و ئه‌و كرێكارانه‌ی ده‌هێنرێن له‌ 50% یان بۆ كاری پڕۆژه‌كانن.

عارف حیتۆ، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی كار به‌ دواڕۆژی وتوە: به‌پێی یاسایی وه‌زاره‌ت دوای بچوكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پڕۆژه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كرێكار پێویست ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كرێكاری بیانییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ بدرێته‌ كرێكاری خۆماڵی، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر كۆمپانیا پابه‌ندبوون به‌م یاسایه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش رێژه‌ی كرێكاری بیانی رووی له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌