ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


بریار محەمەد- رێگای كورستان- گەرمیان

زیاتر لەسەرچاوەیەك هەواڵی گیان لەدەستدانی 2 رێكاری سوریان لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان راگەیاند.
رائید عەلی جەمال، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی گەرمیان ، بە (رێگای كورستان)ی راگەیاند ،بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 11ی شوباتی 2019 لەكاتی كاركردن لە یەكەكانی هیلان ستی دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا.
گووتیشی، ئەو دووكرێكارە سورین و خەڵكی دەرەوەی گەرمیانن.
بەپێی بەدواداچوونی (رێگای كوردستان) تەرمی كرێكارەكان لەنەخۆشخانەی گشتی كەلارن.
سەرچاوەیەكیش لەبەشی دادوەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار بۆ ریگای كوردستان ئاشكرایكرد: كرێكارەكان بەهۆی هەڵچوونی غاز خنكاون.