ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد- گەرمیان

رۆژی چوارشەممە، 13ی ئاداری 2019، لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی گەرمیان لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ، پێشانگایەكی تایبەتی تێكەڵاووی فۆتۆ و شێوەكاری كە گوزارشتیان لەتاوانەكانی بەعس دەكرد پیشاندر.ا

عەلی تازەدێی وەك هونەرمەندێكی شێوەكار ، لەمیانەی كۆنگرەی كۆمەڵەی داكۆكی لەماف و قوربانیانی ئەنفال لەگەرمیان كە لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەرێوەچوو، پێشانگایەكی وێنەی نمایشكرد كەتایبەت بوو بە تاوانەكانی رژێمی روخاوی بەعس .

ئەو هونەرمەندە بە (رێگای كوردستان)ی وت: 100 هەمەمین پێشانگای تایبەتی خۆمە ، ساڵانە لەگەڵ هاتنی یادەكانی ئەنفال و كیمیاباراندا پێشانگای تایبەتی دەكەمەوە تایبەیت بێت بەو تاوانانە.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد ، ئەو 14 تابلۆم نمایشكردوە 7یان شێوەكارین كاری خۆم و 7یان فۆتۆیە ،سەرجەیمیان گوزارشت لە تاوانەكانی رژێمی روخاوی بەعس دەكا لە هەوڵی قڕكردنی خەڵكی كوردستان.

رونیشی كردەوە ، خستەرووی 14 تابلۆ گوزارشت لە 14ی چوار دەكات ساڵرۆژی تاوانی ئەنفال .

No photo description available.

Image may contain: bird

No photo description available.

Image may contain: shoes

Image may contain: shoes

Image may contain: 1 person, indoor