ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Image result for ‫چاودێری خێزان‬‎

بەرپرسی تۆڕی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرای دەكات، رێنماییەكی نوێ لەسەر مووچەی چاودێری خێزان دەردەكرێت و دوای چاكسازیكردن تێیدا ئەنجام دەدرێت.

رۆژی پێنجشەممە 14ی ئاداری 2019 محەممەد گەزنەیی، بەرپرسی تۆڕی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەمیدیاكانی راگەیاند، لە مانگی هەشتی 2015ەوە مووچەی چاودێری خێزان بڕدراوە، بەڵام وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رێنمایی نوێ دەردەكات بۆ چاكسازی لە لیستەكەدا و دوای چاكسازیكردن تێیدا، دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە.

گەزنەیی راشیگەیاند، "21 هەزار و 750 كەس مووچەی تایبەتیان وەرگرتووە بەبێ ئەوەی هۆكاری پێدانی مووچەكانیان دیاربێت، لەبەر ئەوەی وەكو چۆن دەست بە چاكسازیكردن لە لیستی مووچەی كەمئەنداماندا كرا، چاكسازی لە لیستی مووچەخۆرانی دیكەشدا دەكرێ".