ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

ئەندامێكی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەینێت: ئەگەر بمانەوێ چارەسەریەكی زانستیانە بۆ حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان بدۆزینەوە، دەبێی دەستوور بۆ دروست بكەین. دەشڵێت: ئەگەر بڵێین بەو پارەیەی كە لە بەغدا بۆمان دێت لە قەیران دەرچوینە ئەوە خۆش خەیاڵییە.

شوان محەمەد ئەندامی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان، لە پانۆڕامای كوردسات نیوز رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان بەردەوام، قەیرانەكان بە قیرانێكی تر چارەسەكراوە، كە ئەمەش بۆتە كێشە لەناو سیستمی حكومڕانی.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی حزبی شیوعی وتیشی: خۆش خەیاڵیە كە بڵێین قیران لە هەرێمی كوردستان چارەسەركراوە، چونكە قەیرانی دارایی ناوە ناوە سەرهەڵدەداتەوە، بەتایبەتی لە نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوای هەموو هەڵبژاردنەكان.

شوان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: نابێت سیستمی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان حزب لە سەروی هەموو شتێكەوە بێت.

ئەگەر بمانەوێ چارەسەریەكی زانستیانە بۆ حكومڕانی سیستمی لە هەرێم بدۆزینەوە، دەبێی دەستوو بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكەین. شوان محەمەد وای وت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی حزبی شیوعی وتیشی: تاكو كێشە بنەڕەتیەكان لە هەرێمی كوردستان چارەسەر نەكرێت، بەشێوەیەكەی ئەكادیمی و زانستیانە، ئەوە ئەو دۆخە هەروا دەمێنێتەوە.

دەشڵێت: ئەو رێككەوتنەی پارتی و یەكێتی هەنگاوێكی باشە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگەیەنێتە كەناری ئارام.

ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان، سیاسەتی چەوتنی ئابووری وای كردوە ئەم هەرێمە توشی ئەو بارودۆخەبێَت.

سەبارەت بە داهاتی هەرێم: شوان محەمەد ئەوەشی وت: زۆرترین نەوت لەسەر ئاستی عێراق لەهەرێم هەیە، بەڵام كێشەكە ئەوەیە ژیانی ئابووری ئۆرخكراوە لە لایەن پارتی و یەكێتی، چونكە ئەم داهاتە ناچێتە پرۆسەی وەبەرهێنناوە، بەڵكو پارەكە یان دەچێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، یان لەنێوان خۆیان دابەشی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان چارسەر نەكراوە، نابێت تەنها پیشت بەداهاتی نەوت ببەستین. ئەگەر بڵێت بەو پارەیەی كە لە بەغدا بۆمان دێت لە قەیران دەرچوینە ئەوە خۆش خەیاڵییە.

لە كۆتایی راشیگەیاند: ئەو سیاسەتە نیولیبراڵیزمەی هەرێمی كوردستان باجی زیاد كردوە خەرجیشی كەم نەكردۆتەوە ئەو شێَوازە لە هەموو دونیا لەبەر دەم مەترسییە كە هەژارن هەژارت دەكات، ئەو نوخبەییەی شەریكی سیاسییەكانە دەوڵەمەنتر دەكات.