ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەمەبەستی چاککردنەوەی پردی دەرەدوین ڕێگای سەرەکی کەلار- سلێمانی داخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی نیسانی 2019، نیزام شەبیب، پەیامنێری رێگای كوردستان، لە دەربەندیخان پێی راگەیاندین، ئەمڕۆ ڕێگای سەرەکی کەلار- سلێمانی داخرا، بەهۆی چاککردنەوەی پردی دەرەدوین کە لە ماوەی پێشوودا بەهۆی لافاوەوە ڕووخا، لە ئێستادا، هاتوچۆی ئۆتۆمبیل کەوتوەتە سەر ڕێگای سەرەکی بناری بەمۆ.

پردی دەرەدوین، لە رێكەوتی 25/3/2019، بەهۆی هاتنی لافاوەێكی زۆرەوە ڕووخا.