ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان- گەرمیان

بەرپرسێك لە پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان گرتنی 10 راوچی ماسی راگەیاند، جەختیشی لەوەكردەوە هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە لە وەرزی زاوزێی ماسیدا كەس راوی ماسی نەكات .

ئەمڕۆ پێنج شەمە 12ی نیسانی 2019 ، لەلێدواێكدا بۆ (رێگای كوردستان) سەركەوت رەحیم ، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، رایگەیاند" بەرێوەبەرایتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لەرێگەی بەش و بنكەكانیەوە لەرێگەی پلانێكی تایبەتەوە لەوەرزی قەدەغەكردنی ماسیدا پلانێكی تۆكمەی گرتۆبەر بۆ قەدەغەكردنی راوی ماسی و چاودێری كردنی روبارەكان.

گووتیشی" لەماوەی ئەم هەفتەدا لەرێگەی مەفرەزەكانمانەوە توانراوە 10 سەر پێچیكار لەسەر راوی ماسی سزا بدرێت ،هەروەها دەستگیروە بەسەر 14 تۆڕی ماسیدا،هاوكات توانراوە 3 هۆكاری بەكارهێنانی ئاو دەستی بەسەردا بگیرێ و 45 كیلۆ گرام ماسی دەستی بەسەرداگیرا كە لەلایەن راوچیانی ماسیەوە راوكرابوو.

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئەوەشی خستەروو" بەپێویستی دەزانین هاوڵاتیان لە قەراغ چەم و روبارەكان ئاگادارمان بكەنەوە لە بوونی هەركەسێك كە بیەوێت راوی ماسی بكات.