ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Image may contain: 1 person, standing and outdoor

دوو كرێكار بەهۆی داڕمانی خۆڵی بینایەك لەگەڕەكی بەكرەجۆی لەشاری سلێمانی گیانيان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی نیسانی ٢٠١٩ بەهۆی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك دوو كرێكار كە لەو بینایە كاریان كردووە بوون بەژێرەوەو دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لاشەی هەردوو كرێكارەكە دەرهێنرانەوە.

پۆلیسی سلێمانی رونیشیكردەوە، یەكێك لە كرێكارەكان بەڕەگەز سوریە و لەدایكبووی ١٩٧٩ی دانیشتوی گەڕەكی خەبات لەشاری سلێمانیە گیانی لەدەستداوە و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش بەڕەگەز عەرەبە و لە دایكبووی ١٩٩٢، دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكە لەشاری سلێمانیە، بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە .