ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رژێمی له ناوچوی به‌عس پرۆسه‌ی له‌ناوبردن و سڕینەوه‌ی گەلی كوردی داڕشتبو له‌ ژێرناوی ئەنفالدا بەرجەستەی كرد.

ئه‌نفال تاوانێكی کەم وێنە و دڕندانە بو کە ڕژێمی بەعس لە چوارچێوەی پەلامارێکی بەرنامە بۆدا ڕێژکراوی پێشوەختە دا لەساڵی 1988وبە 8 قۆناغ دەستی پێ كرد تێیدا جگەلەوێران کردن و رووخاندنی زیاتر لە 5000 گوندو 182هەزار هاوڵاتی سیڤیل زیندە بەچاڵ کران و بون قوربانی پرۆسەیەکی كۆمه لكوژی مەترسی دار کە بەعس دژ بە گەلەکەمان ئەنجامی دا. بۆیە لەم ڕۆژە خەمناکەدا داواكارین حکومەتی ناوەندی بەغدا بەڕەسمی و بەبێ دوو دڵی داوای لێبوردنی فەرمی لە خەڵکی كوردستان و قوربانی ئەو تاوانه درندایە بکات و هەرچی زووە قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەس و کارەکانیان بکرێتەوە، وه‌ پێویسته به زترین كات کار لەسەر گەراندنەوەی رووفاتی قوربانیان بکرێتەوە کە تا ئێستا لە گۆرە بەکۆمەڵەکانی باشور و ناوەڕاستی عیراقدان، هەرچی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە نابێ بێدەنگی لە قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی تاوانی ئەنفال بکات و دەبێ بە زووترین کات هەنگاو لە سەر ئەو بابەتان بنێ کە پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی کەس و کار وبەجێماوانی تاوانی ئەنفالەوە

هاوكات پێویسته بڕیاره كانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق تایبەت بەم كەیسه جێ به جێ بكرێ.

سەر شۆڕی ومردن بۆرژێمی فاشی لەگۆرنراوی بەعس 

سڵاو لە گیانی پاکی قوربانیانی پرۆسەی تاوانی ئەنفال

مەکتەبی سیاسی

حزبی شیوعی کوردستان

2019/4/14