ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بڕیار محەمەد

 رۆژی یەكشەممە 14ی نیسانی 2019 لەمیانەی بەرێوەچوونى مەراسیمی ئەنفالدا كە لە مەزاری ئەفالكراوان لەگوندی دێبنەی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەرێوەچوو، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ئامادەی مەراسیمەكەبوو و رایگەیاند، پێویستە حكومەتی عێراق داوای لێبوردن لە كورد بكات،داواشی كرد كار بۆهێنانەوەی روفاتی ئەنفالكراوان بكرێت.

دكتۆر كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" پرسی ئەنفال نەبۆتەپرسێكی گشتگیر كاری جدی بۆبكرێ ئەو ئەركەش دەكەوێتە سەر حكومەتی عێراق، هەروەها دەبێ حكومەتی عێراق داوای لێبوردن لەخەڵكی كوردستان و و كەسوكاری ئەنفالكراوان بكات.

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی راشیگەیاند، "كاركردن بۆهێنانەوەی روفاتی ئەنفالكراوان دەبێ ئەركێكی لەپێشینەی سەرشانی حكومەتی ناوەند و هەرێم بێ بۆسارێژكردنی برینی كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان".

دكتۆر كاوە مەحمود، رەخنەی توندی لە لایەنەپەیوەندیدارەكان گرت كە تا ئێستا پشكنینی دی ئێندی بۆ بەجێماوانی ئەنفال نەكراوە بۆئەوەی بەجێماوانی ئەنفال لەهێنانەوەی روفاتی ئەنفالكراواندا كەس و كاری خۆیان بناسنەوە.

Image may contain: 5 people, people standing, flower and outdoor

Image may contain: 4 people, people standing and outdoor

Image may contain: 3 people, people standing, suit and beard