ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، شەپۆڵێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

رۆژی دووشەممە 15ی نیسانی 2019 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، "لە سبەی رۆژی سێشەممەوە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست كاردەكاتە سەرناوچەكەمان. سەرەتا بارانبارین لە سنووری ناوچەی دھۆك دەبارێت و لە شەودا كاریگەری دەگاتە تەواوی ناچەكان. لەكاتەكانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە باران لە تەواوی ناوچەكان دەبارێت، لەگەڵ بارانبارین ھەورەتریشقەش دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكات".

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، "ئاستی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر لە سەرووی 30 ملیم دەبێت و لەناوچەكانی دیكە لە سەرووی 10 ملیم".