ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- كەلار

ئەمڕۆ 16ی نیسان رۆژی (ژینگەی كوردستان)ە، بەو بۆنەوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، فەرمانگەی ژینگەی ئەو دەڤەرە چەندین چالاكی جۆر بەجۆر ئەنجام دەدا كە خۆی لە ئازادكردنی باڵندەو رەنگ رێژكردنی دیواری شارۆچكەی كەلار و بڵاوكردنی هوشیاری ژینگەیی لە ناوچەگەشتیاریەكان و چەندین چالاك دیكەدا دەبینێتەوە.

ئەمڕۆ3 شەمە 16ی نیسانی 2019 ، دورەید سەلیم ، بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، كۆی چالاكیەكانی رۆژی ژینگەی كوردستانی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ(رێگای كوردستان) ئاشكرا كرد ،له‌ رۆژی 16ی نیسان لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان چه‌ندین چالاكی ئەنجام ده‌درین.

گووتیشی" وەك رێزێك بۆ شەهیدان و رۆژی ژینگە كە 16ی مانگ دەكا یەكەم چالاكیمان بە ئازادكردنی 16 باڵندە دەست پێدەكا، پاشتر لە قوتابخانەی شەهید سەید نوری شانۆگەریەك پێشكەش دەكرێت كە گوزارشت لە دڵسۆزی قوتابیان دەكات بۆژینگە.

ئەوەشی خستەروو" سبەی دیواری دەروازەی كەلار بە چەندین وێنەیی ژینگەیی رەنگ ڕێژ دەكرێت كەگوزارشت لەجوانكردن و پاراستنی ژینگەدەكات.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆئەوەكرد " جگە لە بڵاوكردنەوەی هوشیاری ژینگەیی لە شوێنەگەشتیاریەكان ،هاوكات لە زانكۆی گەرمیان پێشانگایەكی ژینگەیی دەكرێتەوە گوزارشت لە باڵندەو ئاژەڵە كێویەكانی گەرمیان دەكا.

هەروەها چاندنی نەمام لە قوتابخانەكانی سنوری گەرمیان بەشێكی تر دەبێ لە چالایەكانی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان.