ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌بۆنه‌ی یادی (74)ه مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی روسیا به‌سه‌ر هێزی ئه‌لمانیای نازی و هاوكارانی له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانی، حزبی شیوعی و زەحمەتكێشان و بزووتنەوەی دیموكراتی برووسكەیەكی پیرۆزباییان ئاراستەی سەرۆك بۆتین و كونسوڵی گشتی روسیای فیدراڵكردووە تیایداهاتووە(بیگومان ئه‌م یاده‌  سیمبولی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ مرۆڤخوازه‌كان بوو به‌سه‌ر فاشیه‌ت و ئیرهاببیه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی به‌راده‌وامبین ده‌بێ‌ هه‌ماهه‌نگ بین دژ به‌ هێزه‌ فاشییه‌كان و ئیرهاببیه‌كانی جیهان. له‌گه‌ل  بووچونه‌كانتانین له‌پێناو نه‌هێشتنی ئه‌م هێزانه‌ پێویسته‌ تێكۆشانی هاوبه‌شمان هه‌بێت .)

ئەمەش دەقی برووسكەكەیە:

بۆ سه‌رۆك بوتین/ سه‌رۆكی كۆماری روسیای فیدرال

بۆ / كونسلی گشتی كۆماری روسیای فیدرال له‌ هه‌ولێر

 

بابه‌ت/ بروسكه‌ی پیرۆزبایی

 گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بۆتین و حكومه‌ت و گه‌لی روسیای فیدرال ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی یادی (74)ه مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزی ئه‌لمانیای نازی و هاوكارانی له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانی.

بیگومان ئه‌م یاده‌  سیمبولی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ مرۆڤخوازه‌كان بوو به‌سه‌ر فاشیه‌ت و ئیرهاببیه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی به‌راده‌وامبین ده‌بێ‌ هه‌ماهه‌نگ بین دژ به‌ هێزه‌ فاشییه‌كان و ئیرهاببیه‌كانی جیهان. له‌گه‌ل  بووچونه‌كانتانین له‌پێناو نه‌هێشتنی ئه‌م هێزانه‌ پێویسته‌ تێكۆشانی هاوبه‌شمان هه‌بێت .

پێویسته‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی سیكوریتی پته‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان بكات به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و كارا.

 - سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری و ئازادی.

 - حزبی شیوعی كوردستان

- حزبی زه‌حه‌تكێشانی كوردستان

-  بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان