ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی – تایبەت بە ڕێگای كوردستان

لە لایەن دوو چەكداری دەمامكدارەوە هاوڵاتییەكی كوردی دانیشتووی شارۆچكەی خورماتوو لە نێو كارگەیەكی دروستكۆدنی بلۆك لە شارۆچكەكە كوژرا.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- دوو چەكداری دەمامكداركە ماتۆڕسكیلیان پێبووە چونەتە نێو كارگەیەكی دروستكردنی بلۆك لە سەر ڕێگەی سەرەكی كەركوك – بەغدا لە شارۆچكەی خورماتوو وهاوڵاتییەكی كوردیان بە ناوی نەجات محەمەد رەشید ناسراو بە حاجی نەجات نەوجولیان كە خاوەن كارگەكەیە تیرۆر كرد ودواتریش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتن.

گوتیشی:- تیرۆركردنی ئەو هاوڵاتییە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە كە سێ‌ ساڵ لەمەوبەر لە نێوان بنەماڵەی بكوژەكان وكوژراوە لە شارۆچكەكە ڕوویدا.