ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حکومەتی هۆڵەندا مەشق و راهێنانی پێشمەرگە و پاڵپشتی هێزەکانی ناوخۆی راگرت.

ئاژانسی هەواڵی هۆڵەندا بڵاوی کردەوە: وڵاتەکەی کارەکانی نێردەی هۆڵەندای راگرتوە کە تایبەتە بە پێشکەشکردنی هاوکاریی و پاڵپشتی بۆ هێزەکانی ناوخۆ بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ راگرتنی کارەکان پەیوەندی بەو سەرباز و راهێنەرە هۆڵەندیانەوە هەیە کە راهێنان بە هێزەکانی عێراق و هێزەکانی ناوخۆ دەکەن لە هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لەناویاندا ئەڵمانیا.

ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند: سەرجەم کارەکانی تایبەت بە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان راگرتوە، ئەوەش بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و مەترسی هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە.