ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمان، لەبارەی شاندی پەرلەمان بۆ بەغدا چەند زانیارییەكی بۆ رێگای كوردستان خستەروو.

د.محیدین حەسەن یوسف سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی سەردانی شاندی پەرلەمان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی عێراق لەسەر كێشەی جوتیارانی سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند، " لێپرسراوانی حكومەتی عێراق بەڵێنی ئەوەیان پێداین كە بڕی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم زیادبكرێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمان راشیگەیاند، ئەو جوتیارانەی سنووری پەلكانە كێشەی درووێنەیان هەبوو، بڕیاردراوە جوتیارانە كوردەكان بەرهەمەكانیان بدورنەوە و لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە كێشەیان بۆ دروست نەكرێت، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئەو زەویانەی كێشەیان هەیە لەرێگای دادگاوە یەكلابكرێتەوە".

د.محیدین ئەوەشی خستەروو، "ئەو جوتیارانەی كە گەنم و جۆیان رەوانەی سایلۆكانی بەغدا كرابوون و بۆماوەی سێ ساڵە برێك پارەیان لەلایەن حكومەتی عێراق ماوە و بەڵیندراوە بۆیان سەرف بكرێت".