ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ کرێکار

بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی قوڕی چای سەر بە شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان، کەماوەیەکی درێژە بە دەست چەتەکانی داعشەوەیە، ئۆپەراسیونێکی تێدا دژ بە چەتەکان ئەنجامدرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی، بە ڕێگای کوردستان دراوە، ئەم هێزەی بەشداری ئەو ئۆپەراسێونەیان کردووە دژی چەتەکانی داعش ، هێزێکی مەشقپێکراوی تایبەتی سەر بەهێزەکانی کۆماندۆن و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مەشقیان پێ دەکرێ و هەر ئەو هێزەش، بەشداری ئۆپەراسێونەکەیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، گوندی قوڕی چای سەر بە شاڕۆچکەی کفری، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان هەردوو شارۆچکەی کفری و خورماتوو و ماوەیەکی زۆر لە ژیر دەستی چەتەکانی داعشدایه، لەلایەن ئەو هێزەوە کۆنترۆڵکراوە.

له ئۆپەراسێونەکەدا،هیچ ڕووبەڕووبونەوەیەک ڕووینەداوە، تەنها بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، چەتەکانی داعش لە دوای خۆیان بڕێک تەقەمەنی و خواردنیان جێهێشتووە،ئۆپەراسێونەکە کۆتایی هاتووە.