ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەپێی بڕیاری ژمارە (6)ی پەرلەمانی كوردستان لە 28/5/2019، بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رۆژی دووشەمە 10ی حوزەیرانی 2019، لە دانیشتنی ژمارە 7ی ئاسایی پەرلەمانی كوردستاندا لەمەڕاسێمێكدا كە لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد.

كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019، د.ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگر و سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی خولی بەهارە لە ساڵی یەكەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی بوو لە دەستنیشانكردنی سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی هەرێمی كوردستان، بەپێی بڕگە (3) لە مادەی (56)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، مەسرور بارزانی وەك كاندیدی لیستی براوەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراو لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە خرایە دەنگدانەوەو لەكۆی 97 ئەندامی ئامادەبوو بە 87 دەنگ بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناوزەدكرا.