ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای ھەموای یەکەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات.

کۆبونەوەکەی پەرلەمان کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی بەڕێوەدەچێت، دانیشتنەكە لە یەك بڕگە پێكدێت، كە بریتییە لە دەنگدان له‌سه‌ر (پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕوی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی لەو بارەوە.

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێیدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ پڕۆژه‌ پێشنیازی هه‌مواری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرد، راپۆرتی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان خرانه‌ڕو، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕو.

به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌ پێشنیازه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن درێژ ده‌كرێته‌وه‌، پارێزگاریش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یان له‌ نێوانیانیاندا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت.

له‌ پڕۆژه‌ پێشنازه‌كه‌ی پەرلەمانی کوردستاندا هاتوه‌، ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان له‌ كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان تا هه‌ڵبژاردنی خولێكی نوێی ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن.