ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

ئەمڕۆ دوو شەمە 8 تەمموزی 2019 دووەم رۆژی پرسەی شەهیدێكی گەریلا كە بەبۆرودمانی فرۆكەی تورك شەهیدكرابوو لە شارەدێی رزگاری سەربەشارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەرێوەچوو، ئەوەش پاش دڵنیا بوون لە شەهید بوونی لەسنوری شەمزینان، هێشتا تەرمەكەی نەگەرێنراوەتەوەو لە شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان پرسەی بۆدانرا.

مەحمود كەلاری مامی قوربانیەكە ، ئەمڕۆ دووشەمە 18ی تەمموزی 2019 بۆ (رێگای كوردستان) ئاشكرایكرد ، پاش گەیشتنی هەواڵی گیان لەدەستدانی پشتیوان شەهید فەتاح ، ناسراو هەڤاڵ میرزا بە خانەوادەكەی، كە بەهۆی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیاوە لەقەندیل گیانی لەدەستدا پرسەی بۆدانرا.

گووتیشی، باوكیشی پێشتر پێشمەرگەبووە شەهید بووە.

بۆتان گەرمیانی ،ئەندامی تەڤگەری ئازادی لەگەرمیان، بۆ "رێگای كوردستان" ئاماژەیدا بەهۆكاری رێ و شوێنی تەناهی هێشتا تەرمی ئەو هەڤاڵەیان نەهێنراوەتەوە بۆ دەڤەری گەرمیان.

بەهۆی ململانێكانی توركیا وپەكەكەوە گەنجانی كورد دەبنەقوربانی وزۆریان تەرمەكانیشان لەبەشەكانی تری كوردستان دەنێژرێن.