ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی پێكهاتەی كابینە پێشنیازكراوەكەی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.

نوسینگەی مەسروور بارزانی ئاشكرای كردووە، لە تەواوی پێكهاتەی كابینەی نۆیەم كە 19 وەزیر و 3 وەزیری هەرێمن، تەنیا ناوی وەزیری سامانە سرووشتییەكان رەوانەی پەرلەمان نەكراوە و ئەم پۆستەش لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕ دەكرێتەوە.

 

كۆی پێكهاتەی كابینەی پێشنیازكراو:

 

1- مەسروور مسعود مستەفا بارزانی: سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2- قوباد جلال حسام الدین تاڵەبانی: جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

3- فەرسەت احمد عبداللە: وەزیری داد

4- شۆرش اسماعیل عەبدوللا: وەزیری كاروباری پێشمەرگە

5- رێبەر احمد خالد: وەزیری ناوخۆ

6- ئاوات جەناب نوری ساڵح: وەزیری دارایی و ئابووری

7- د. سامان حسین محمد بەرزنجی: وەزیری تەندروستی

8- ئالان حەمە سعید صالح محمد: وەزیری پەروەردە

9- دانا عبدالكریم حمە ساڵح عبدالرحمن: وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن

10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب: وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار

11- د. ئارام محمد قادر امین: وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی

12- د. دارا رشید محمود: وەزیری پلاندانان

13- كوێستان محمد عبداللە معروف: وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی

14- محمد سعید علی: وەزیری رۆشنبیری و لاوان

15- عبداللە محمود محمد سان احمد: وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان

16- بێگەرد دلشاد شوكراللە: وەزیری كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو

17- كەمال موسلیم سەعید قەرەنی: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

18- ئانو جوهر عبدالمسیح عبدوكا: وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

19- پشتیوان صادق عەبدوللا: وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی

20- كەمال محمد صالح خلیل: وەزیری كارەبا

21- خالد سلام سعید: وەزیری هەرێم

22- ئایدن معروف سلیم: وەزیری هەرێم

23- ڤالا فرید ابراهیم: وەزیری هەرێم