ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە (13)ی ئاسایی، ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 2019/7/10.

بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (13)ی ئاسایی بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

بەپێی حوكمی بڕگەكانی (یەكەم، دووەم، سێیەم) لە ماددەی (16) و برگەی (سَییەم) لە ماددەی (18) و ماددەكانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (13)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەكەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 2019/7/10 بەم شێوەیە بێت:

یەكەم:

1 - متمانەدان بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كە بەبڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی 2019 لە پەرلەمانی كوردستان ناوزەندكراو بەفەرمانی ژمارە (1)ی ساڵی 2019ی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی هەرێمی كوردستان.

2 - خوێندنەوەی ناوی وەزیرەكان لەلایەن راسپیردراوی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی بڕگەی (4)ی مادەی (پەنجاو شەش) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو و متمانەدان پێیان لەلایەن پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

دووەم: سوێندخواردنی بەڕێز سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرەكانی كابینەی وەزاریی نۆیەمی هەرێمی كوردستان بەپێی مادەی (6) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

سێیەم: خوێندنەوەی هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەی وەزاریی نۆیەم لەلایەن بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان-عێراق