ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆبونەوەی فراوانی ( گروپی هەنگاوی مەدەنی ) و دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان

دوا نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە،۸ / ۷ / ۲۰۱۹ لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ گروپی هەنگاوی مەدەنی بە ئامادەبوونی کاک ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ کۆبوونەوەی فراوانی دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان و ئەنجومەنی گەڕەکەکان و لیژنەی مۆلیدەکان بەڕێوەچوو .

گروپی هەنگاوی مەدەنی لە ڕاپۆرتێکی شەش خاڵیدا کۆی کێشە و گرفت و داواکاری هاوڵاتیانمان بۆ فەرمانگە جیاجاکان خستەڕوو .

لە کۆبونەوە کەدا بەڕێوەبەری تەندروستی و کارەبا و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئەوقاف و نوێنەری ئاو و ئاسایش و پۆلیس ئامادەی بوون هەریەکە و لەبواری خۆیدا وەڵامی پرسیار و داواکارییەکانی گروپی هەنگاوی مەدەنی دایە وە ، قائیمقامی چەمچەماڵ داوای لە دەزگاکان کرد لەماوەیەکی کەم دا ئەو داواکاری و گرفتانە چارەسەر بکەن.

وەکو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەدواداچوون دەکەین بۆ کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیان و هاوکاری کردنی حکومەت لەدەست نیشان کردنی کێشەکان و بەدیل وچارەسەر کردنیان ، دەبین بەپردی پەیوەندی نێوان خەڵک و حکومەت بۆ بەرقەراربوونی ژیانێکی شایستە بەمرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی.