ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی تەمموزی 2019 پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (13)ی ئاسایی خولی بەهارە لە ساڵی یەكەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، تیایدا متمانەی بەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەخشی.

مەسرور بارزانی بە 88 دەنگ و قوباد تاڵەبانی بە 73 بوون بە سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران لە كابینەی وەزاریی حكوومەت متمانەیان پێ بەخشرا.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 23 وەزیر پێكدێت و سێ لەو وەزیرانە وەزیری هەرێمن و دوانیان سەر بە پێكهاتەكانی توركمان و كریستییانن.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بوو بە متمانەدان بە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات و قوباد تاڵەبانیش جێگرییەتی ئەندامانی پەرلەمان متمانەیان بەكابینەكە دا و مەسرور بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و دوای ئەویش ئەندامانی دیكەی كابینە وەزارییەكە سوێندییان خوارد و بەو پێیە بەفەرمی بوون بە وەزیر لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.