ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای متمانەدان بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستان یەكەم راگەیەندراوی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات بۆردومانكردنی ناوچەكە رابگرێت.

 

راگەیەندراوێك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە:

دوێنێ سێشەممە 9l7l2019 لە ناوچەی پیرانشاری سنووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران، لە بەرامبەردا كۆماری ئیسلامیی ئێران ناوچە سنوورییەكانی ناوخاكی هەرێمی كوردستانی بۆردومان كرد. كە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەكە لە یەك خانەوەدەدا هاووڵاتیەك شەهید و دووی دیكەش برینداربوون. هەردوو ڕووداوەكە مایەی نیگەرانی و ناڕەزاییی ئێمەیە.

دووپاتی دەكەینەوە هەرێمی كوردستان كە سەلماندوویەتی لە ناوچەكەدا فاكتەری سەقامگیرییه و ڕێز لە هاوسنووری و دراوسێیەتی دەگرێت‌، هەرگیز ‌ڕێگە نادات و بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكات‌ سنوورەكانی بۆ هێرش و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و كردەوەی نابەرپرسانە بەكار بهێنرێت، داواش لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین بۆردومانكردنی ناوچەكە ڕابگرێت و نەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و دەربەدەربوونی دانیشتووان.

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

10/7/2019