ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌شێك له‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، خۆپیشاندانیان له‌دژی كاندیدكردنی كوردێك بۆ پۆستی پارێزگار ئه‌نجامدا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی 12- 7- 2019، له‌ كه‌ركوك به‌شێك عه‌ره‌به‌كان، دژی دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داواش ده‌كه‌ن چیتر ئه‌و پۆسته‌ نه‌درێته‌وه‌ به‌ كورد.

خۆپیشاندەران، دژایه‌تی خۆیان بۆ پێدانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ كورد راگه‌یاندووه‌و دژی رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتیش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ بۆ كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.