ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ کرێکار-گەرمیان

له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی مه‌یدان، خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش به‌ 898 هاوڵاتی كردوه‌.

به‌پێ ئامارێكی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌، کە کۆپیەکی بۆ ڕێگای کوردستان نێردراوە، تێدا هاتووە، مانگی ته‌موز دا 898 هاوڵاتی سه‌ردانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان كردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 500 نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ بینراون، 100 نه‌خۆشیش سه‌ردانی هۆبه‌ی ددانیان كردوه‌ و 24 حاڵه‌تی فریاكه‌وتنیش هه‌بوه‌.

هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه‌ 244 پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ (197) هاوڵاتی ئه‌نجامدراوه‌، هه‌روه‌ك 59 كه‌س له‌ هۆبه‌ی كوتان بینراون و 18 ژن سه‌ردانی هۆبه‌ی چاودێریی ژنانی دوگیانیان كردوه‌.