ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاورێ كرێكار -رێگای كوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، له‌ سنوری پارێزگای دهۆك، مێرد منداڵێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا و دوای ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ئاودا، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شارۆچكه‌ی ئاكرێ كرا .

بێوار عه‌بدولعه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری شارستانی دهۆك، بۆ ڕێگای كوردستان وتی : مێرد منداڵه‌كه‌ له‌ناو گۆمێك ئاودا مه‌له‌ی كردووه‌ و كه‌وتوه‌ته‌ بن گۆمه‌كه‌ و خنكاوه‌، دواتر له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی شاره‌دێیه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنراوه‌ .

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی به‌رگری شارستانی دهۆك، منداڵه‌كه‌ ناوی ئه‌حمه‌د سه‌دام حوسێن ـ ه‌ و ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌ و دانیشتووی ناحیه‌ی ڕۆفیای سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ ڕه‌شه‌