ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاند: كەسێك 150 ویلی ئۆتۆمبێلی له‌یه‌كێك له‌ كۆگاكان دزیوه‌ و ویستویه‌تی له‌ قه‌زایه‌ك بیفرۆشێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: هاوڵاتییه‌ك له‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ له‌كۆگاكه‌یدا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ویلی‌ تایه‌ی‌ ئوتومبیلی‌ لێدزراوه‌.

وتیشی: پاش ده‌ستپێكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد، تونرا ئەمڕۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی‌ فرۆشتنی‌ ویله‌كاندا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاریی ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیربكرێت كه‌ به‌نیاز بووه‌ هه‌ر ویلێك به‌ 150 دۆلار بفرۆشێت.

تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (هـ، ح، م)و له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1979و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

No photo description available.

 Image may contain: shoes