ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، "روفاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە دەهێنرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان".

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، "پڕۆسەی هێنانەوەی روفاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە، لەگەڵ روفاتی دوو گۆڕی دیكە دەبێت، كە بڕیارە لەبادیەو سەماوە هەڵبدرێنەوە".

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان راشیگەیاند، "دوای هەڵدانەوەی ئەو دوو گۆڕە بەكۆمەڵەی دیكە، روفاتەكان دەهێنرێتە پزیشكی دادی بەغداو لەوێ سامپڵیان لێوەردەگیرێت، ئەمەش كاتی پێویستە".

فوئاد عوسمان ئەوەشی خستەروو، "دوای ناسینەوەی روفاتەكان كە خەڵكی كام ناوچەی كوردستانن، ئەوكاتە وەكو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەرنامەیەكی رێكوپێك بۆ هێنانەوەو بەخاكسپاردنی روفاتەكان دادەنێنین و رێوڕەسمی تایبەتیان بۆ دەكەین".

عوسمان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گۆڕەی لەسەماوە هەڵدرایەوە، 171 روفاتی تێدا بووە كە سەرجەمیان كوردن و ژن و منداڵ بوون.