ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەهۆی دوو رووداوی ھاتوچۆ لە شوێنە جیاوازەكانی سنووری پارێزگای دهۆك، ٢ كەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەك هاوڵاتیش برینداربوون.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2019 لە نزیك گوندی زیناڤایێ لە دھۆك و لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێكێ ھیۆندا شۆفێرەكە گیانی لەدەستدا.

لەلایەكی دیكەوە ھەر ئەمرۆ لە سنوری قەزای بەردەرەش، بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل كەسێك گیانی لەدەستدا و ٧ كەسی دیكەش برینداربوون.